Sorani translation

زانیاری بۆ کەسانی پەناخواز سەبارەت بە ڕێکارەکانی پەناخوازی لە حاڵەتی ڕاگەیاندنی جنگ، دۆخی بەپەلە یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەساتدا.

تۆ داوای پەنابەرێتیت لە لیتوانیا کردووە، و ئێدعا دەکەیت کە بەهۆی مەترسی چەوساندنەوە یان شەڕ یان توندوتیژی ناتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی رەسەنی خۆت. لەو ساتەی کە داوای پەنابەری دەکەیت، تۆ بە پەناخواز هەژمار دەکرێیت. پەناخوازبوون مافی دیاریکراوت پێ دەبەخشێت و ناچارت دەکات پابەندی ئەو مەرجانە بیت کە لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری لیتوانیا و یاساکانی تردا دیاری کراون. بە هۆی زۆربوونی کۆچبەران لە لیتوانیا، ئەم وڵاتە ئێستا لە باروودۆخی بەپەلەدایه، هەر بۆیه ئەم ڕێنماییه زانیاریی گرنگت پێ دەدات سەبارەت بە ڕێکارەکانی پەنابەری لە ئەگەری باروودۆخی نائاسایی، دۆخی بەپەلە، یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەساتدا.

گرنگ: زانیاریەکانی نێو ئەم برۆشالە بەپێی یاسای پەیوەندیدار ئامادە کراوە. مومکینه یاسا و ڕێساکان بە تێپەڕبوونی کات هەموار بکرێنەوە یان پێیان زیاد بکرێت. ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە لە یەکێک لە کارمەندەکانی فەرمانگەی کۆچبەری یان پارێزەرێک بپرسه، ئەو دەتوانێت دەربارەی ڕێکارەکانی پەنابەری و مافەکانت و ئەرکەکانت زانیاریی زیاترت پێ بدات.

چۆن و لە کوێ دەتوانم داوای پەنابەری بکەم؟

له باروودۆخی نائاسایی، دۆخی بەپەلە یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەساتدا دەتوانیت لەم شوێنانە داوای پەنابەری بکەیت:

  1. لە بازگەکانی سنوور یان له ناوچەکانی ترانزیت - لای خزمەتی پاسەوانی سنووری دەوڵەت؛
  2. له قەڵەمڕەویی کۆماری لیتوانیا، ئەگەر بە یاسایی چوویتەتە ناو خاکی لیتوانیا - لای فەرمانگەی کۆچبەری؛
  3. لە وڵاتێکی بیانی - لای نوێنەرایەتیی دیپلۆماتیک یان نووسینگەی کۆنسۆلیی کۆماری لیتوانیا (لە ئێستادا، تەنیا لە باڵیۆزخانەی کۆماری لیتوانیا لە بیلارۆس دەتوانیت داوای پەنابەری لە کۆماری لیتوانیا بکەیت).

ئەگەر بەپێی ئەو مەرجانە که لەسەرەوە وتران داوای مافی پەنابەری نەکەیت، ئەوا بەپێی یاسای پەیوەندیدار داوای پەنابەریت وەرناگیرێت، بەڵام ڕێکاری داواکردنی پەنابەریت بۆ ڕوون دەکرێتەوە.

ئەگەر بە نایاسایی سنوورت بەزاندبێت، پاسەوانی سنووری وڵات بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی بارودۆخی تۆ یان هەلومەرجی تاکەکەسی​تر بڕیار دەدات کە ئایا داوای پەنابەریت پەسەند بکات یان نە.

فۆرمی داوای پەنابەری به​خۆڕاییه و دەبێت داواکە حوزووری بدرێت بە بەرپرسان یان دەبێت ئەندامێکی گەورەساڵی خێزان به نوێنەرایەتی ئەندامانی منداڵی خێزان بیداتە ئەوان. تۆ دەتوانیت به نووسین یان زارەکی داوای پەنابەریی بکەیت بەڵام بۆ دەوڵەت گرنگه تۆ هۆی سەرەکی داواکردنی پەنابەری و وردەکاریەکانت، ناو، ڕۆژی لەدایکبوونت بڵێت، و هەر بەڵگەنامەیەک کە هەتبێت ڕادەستیان بکەیت

کێ بەرپرسی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریی تۆیە؟

داواکردنی پەنابەری لە لیتوانیا هەمیشە بەو مانایە نیه که داوای پەنابەریی تۆ لە لیتوانیا جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت - هاوسەرەکەت، منداڵە بچووکەکانت، ئەگەر خۆت منداڵیت دایک یان باوکت - لە وڵاتێکی تری یەکیێتی ئەورووپا دەژین یان ئەگەر تۆ لە وڵاتێکی تری یەکیێتی ئەورووپا کە لەوێ داوای پەنابەریت کردووە هاتبێتیت بۆ لیتوانیا یان ئەگەر پێشتر ڤیزا یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەو وڵاتەت هەبێت لەوانەیە ئەو وڵاتەی یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیار بێت لە هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریت. لەم حاڵەتەدا لەوانەیە فەرمانگەی کۆچبەری بڕیار بدات داوای پەنابەریی تۆ جێبەجێ نەکات یان داوای پەنابەریت بگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی تری یەکیێتی ئەورووپا کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی داواکەت. گرنگه کە زوو و به بێ دواخستن زانیاری دەربارەی ئەندامانی خێزانەکەت کە لە وڵاتێکی تری یەکیێتی ئەورووپا دەژین بدەیت بۆ ئەوەی کە پێش ئەوەی یەکەم بڕیار لەسەر داوای پەنابەریت بدرێت پرۆسەی دیاریکردنی وڵاتی بەرپرسیار لە دۆسیەی پەنابەریی تۆ تەواو بکرێت.

ئەگەر ئەندامانی تری خێزانەکەت لە وڵاتێکی تری یەکیێتی ئەورووپا نیشتەجێ بن، دەبێت ڕەزامەندیەکی نووسراو بۆ یەکگرتنەوەی خێزان لە لایەن تۆ و ئەندامانی تری خێزانەکەت ڕادەست بکرێت به فەرمانگەی کۆچبەری، بۆ ئەوەی کە ئەو وڵاتەی تری یەکیێتی ئەورووپا که بەرپرسیاره له جێبەجێکردنی داوای پەنابەریت دیاری بکرێت.

ئەگەر دەرکەوێت که داوای پەنابەریی تۆ هەر دەبێ لە لیتوانیا لێک بدرێتەوە، فەرمانگەی کۆچبەری داوای پەنابەریی تۆ هەڵدەسەنگێنێت.

کەی و چۆن دەتوانم هۆکانی داوای پەنابەریم له لیتوانیا، ڕوون بکەمەوە؟

کاتێک داوای پەنابەری دەکەیت، پسپۆڕێک یان ئەفسەرێک چاوپێکەوتنێکی سەرەتایی ڕێک دەخات، تەواوی بەڵگەنامەکانت وەردەگرێت، وێنەت لێ دەگرێت و پەنجەمۆرت وەردەگرێت. ئامانجی ئەم دیمانەیە کۆکردنەوەی زانیاریه لەبارەی تۆ و ئەو ئەندامانەی خێزانەکەت کە لەگەڵت هاتوون، ڕێگەی هاتن و گەیشتنتان، داتای پێویست بۆ دیاریکردنی ئەوەی که کام وڵات بەرپرسیارە لە لێکدانەوەی داوای پەنابەریتان، و پاساوی ئێوە بۆ داواکردنی پەنابەری.

 بەرلە له دەرکردنی بڕیاری پەنابەری، پسپۆرێکی فەرمانگەی کۆچبەری چاوپێکەوتنێکی سەرەتایی ڕێک دەخات بۆ ئەوەی دەرفەتێکت پێ بدات بە وردی ڕوونی بکەیتەوە بۆچی داوای پەنابەریت کردووە و هەروەها هەندێ بەڵگەت پێ بدات سەلماندنی بیانووەکانت کە پێشتر دابینت نەکردوون. ئەم چاوپێکەوتنه نهێنی و تایبەتە و زانیاریەکانی ئاشکرا ناکرێن یان ناگوازرێنەوە بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئەسڵیت. فەرمانگەی کۆچبەری و دەسەڵاتە حکوومیەکانی تر و پارێزەرەکان و وەرگێڕانی زارەکی کە لەم پرۆسەی کۆچبەریەدا بەشدارن بەرپرسیارن کە زانیاریی نێو فایلی پەنابەری ئاشکرا نەکەن. هەموو ئەو زانیاریانه​ی کە تۆ ئەیدەیت بەو پسپۆرە کە داوای پەنابەریی تۆ هەڵدەسەنگێنێت گرنگن بۆ ئەوەی که دۆخی پەیوەندیدار بسەلمێنێت و بڕیار بدات کە ئایا پاساوەکانی داوای پەنابەرێتی تۆ لە گەڵ مەرجەکانی پەنابەریدا یەک دەگرن یان نە. لە ماوەی دیمانەکەدا:

  • ڕوونی بکەوە کە لە وڵاتی خۆت تووشی چ مەترسیێک دەبیت و هۆی ئەم مەترسیگەلە چیه؛
  • لەگەڵ کارمەندی کەیسی پەنابەری هاوکاری بکە و هەموو دۆخ و زانیاریەکان ئاشکرا بکە. ئەگەر تۆ بۆ سەلماندنی داوای پەنابەری خۆت بە​شێوەی باوەڕپێکراو و واقعی هەوڵ بدەیت، فەرمانگەی کۆچبەری دەتوانێت بڕیارێکی یاسایی و ماقووڵ بدات.
  • تکایه بە زووترین کات هەموو دۆکیومێنتەکانی بەردەست و بەڵگەکانی تر (به فۆرمەتی ئەلکترۆنیشەوە) بۆ سەلماندنی ئیدعاکانت پێشکەش بکە. ئەگەر نەتوانیت دۆکیومێنت پێشکەش بکەیت فەرمانگەی کۆچبەری ئەو باروودۆخەی کە باست کردووە هەڵدەسەنگێنێت و لەوانەیە مافی پەنابەریت پێ بدات بە مەرجێک زانیاریەکانت ورد و تەواو بن و لەگەڵ ئەو زانیاریانه کە لە لایەن فەرمانگەی کۆچبەری کۆکراونەتەۆە یەک بگرن.
  • بەشداری بکە لە چاوپێکەوتنە پلانبۆدانراوەکاندا؛
  • ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە، تکایە ئەو دۆخە ڕوون بکەوە کە باست کردووە.

ئەگەر لەگەڵ فەرمانگەی کۆچبەریی بەرپرسیار لە هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریت هاوکاری نەکەی، لە چاوپێکەوتندا ئامادە نەبی، وڵامی پرسیارەکانی چاوپێکەوتنەکە نەدەیتەوە، زانیاری یان دۆکیومێنتە پەیوەندیدارەکان دابین نەکەیت، دۆکیومێنت و زانیاری هەڵە بدەیت یان ڕێگری لە هەڵسەنگاندنی کەیسی پەنابەریت بکەیت لەوانەیە لەبارەی جێباوەڕبوونت لای فەرمانگەی کۆچبەری گومانی ماقول درووست ببێت و فەرمانگە بڕیار بدات داوای پەنابەریر ڕەد بکاتەوە.

ئایا وەرگێڕی زارەکی لە چاوپێکەوتنەکەمدا ئامادە دەبێت؟

ئەگەر پێویست بێت، دەبێ وەرگێڕێکی زارەکی لە چاوپێکەوتنەکەدا ئامادە بێت. لە ماوەی دیمانەکەدا:

  • دڵنیا ببه باش له وەرگێڕه زارەکیەکە تێدەگەیت. ئەگەر لە وەرگێڕەکەت تێناگەیت حەتمەن بە بەڕێوبەری چاوپێکەوتنەکەت بڵێ.
  • وەرگێڕەکە دەبێت تەنیا ئەو شتانه وەربگێڕێت کە تۆ و دیمانکارەکە دەیڵێن، نابێت ڕای خۆی پێ زیاد بکات.
ئایا لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەمدا پارێزەرێک لەوێ دەبێت؟

تۆ مافی ئەوەت هەیە داوا بکەیت لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەتدا پارێزەرێک لەوێ بێت کە یارمەتی یاسایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ تۆ دابین بکات. ئەگەر ئەتەوێت لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەتدا پارێزەرێک لەوێ بێت، دەبێت بە پسپۆر یان ئەفسەری چاوپێکەوتنەکە بڵێت. هەروەها دەتوانیت داوا بکەیت پارێزەرێک لە چاوپێکەوتنەکەتدا بەشداری بکات، بۆ ئەم مەبەسته دەبێت له پێشدا بە ئیمەیل داواکاریەک بنێری بۆ teisines.paslaugos@migracija.gov.lt (کاتێک بە ئیمەیل داواکاری دەنێریت، لە نێو ئیمەیلەکەدا کۆدی ILTUی خۆت بنووسه بۆ ئەوەی بتناسنەوە) یان داواکاریەکەت بدەیته دەستی ئەفسەر یان کارمەندی بەرپرسیار لەو ناوەندەی کە لەوێ نیشتەجێ کراویت.

تیمی یاسایی خاچی سووری لیتوانیا یارمەتی یاسایی و خۆڕایی دابین دەکات (ناونیشانی پەیوەندیی ئەوان لە کۆتایی ئەم یادداشتەدا نووسراوە).

بە بڕیاری خۆت و بە خەرجی خۆت دەتوانیت پارێزەرێکی یارمەتیی یاسایی بگریت کە لە چاوپێکەوتنەکەتدا ئامادە ببێت. ئەگەر دەتەوێت پارێزەرەکەت لە چاوپێکەوتنەکەتدا ئامادە بێت لە پێشدا به فەرمانگەی کۆچبەری بڵێ.

بەشداریکردنی خۆت لە چاوپێکەوتنەکەتدا و داینی زانیاریی تەواو به فەرمانگەی کۆچبەری سەبارەت به هۆکانی داوای پەنابەریی تۆ گرنگ و ئەساسیه تەنانەت ئەگەر پارێزەریش لەوێ حازر بێت.

ئایا دەکرێت لە کاتی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریدا لێکۆڵینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت؟

ئەگەر هەرجۆرە گومانێک هەبێت دەربارەی تەمەنت یان پەیوەندیی خێزانەکەت لەگەڵ ئەو خزمانەتان کە هاتوونه لێرە لەگەڵ تۆ بژین یان ئێستا لە لیتوانیا دەژین، فەرمانگەی کۆچبەری لیتوانیا لەوانەیە پێشنیار بکات تێستی دیاریکردنی تەمەن یان تێستی دی.ئێن.ئەی (DNA) بدەیت. ئەم تێستانە تەنیا بە مەرجێک ئەنجام دەدرێن کە تۆ ڕازی بیت.

ئەگەر لەبەر توندوتیژیی جەستەیی داوای پەنابەریت کردبێت لەوانەیە فەرمانگەی کۆچبەری پێشنیار بکات بە ڕەزامەندی خۆت پشکنینی پزێشکیت بۆ بکرێت. ئەم پشکنینه گرنگه چون دتوانێت نیشانەکانی توندوتیژیی ڕابردوو پشتڕاست بکاتەوە. ئەگەر فەرمانگەی کۆچبەری پێشنیاری ئەنجامدانی پشکنینی پزێشکی نەکردبێت، بەڵام تۆ پێت وابێت کە ئەنجامدانی ئەم جۆرە پشکنینه دەتوانێت قسەکانت پشتڕاست بکاتەوە، تۆ ئەو مافەت هەیە کە خۆت بە خواست و خەرجی خۆت پشکنینی پزێشکی ئەنجام بدەیت و ئەنجامەکەی بدەیت بە فەرمانگەی کۆچبەری.

کێ داوای پەنابەریی من هەڵدەسەنگێنێت و چۆن؟

فەرمانگەی کۆچبەری داوای پەنابەری هەڵدەسەنگێنێت. پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدرێت لێکۆڵینەوەیەکی تەواو، سەبەخۆ و بێلایەنانه دەکرێت. لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا فەرمانگەی کۆچبەری ئەو زانیاریانه که دابینیت کردووە هەڵدەسەنگێنێت و هەروەها دەربارەی ئەو دۆخانه کە لە نێو داوای پەنابەریتدا باست کردوون زانیاریی زیاتر کۆ دەکاتەوە. پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، فەرمانگەی کۆچبەری لێکدەداتەوە کە ئایا ئەو باروودۆخه کە سەلمێندراوە لەگەڵ مەرجەکانی کۆچبەری یەک دەگرن یان نە، پاشان بڕیارێکی نووسراو دەردەکات. فەرمانگەی کۆچبەری بە نامە تۆ له بڕیاری خۆی سەبارەت بە کەیسەکەت ئاگادار دەکاتەوە. دەبێت لە ناو بڕیارەکەدا هۆی واقعی و یاسایی ئەم بڕیارە نووسرابێت و ئەگەر پێویست بێت لەبارەی چۆنیەتی داوای پێداچوونەوە کردن زانیاری درابێت.

دەتوانیت پێش، لە ماوەی، و پاش چاوپێکەوتنەکە دۆکیومێنت و بەڵگەی زۆرتر بدەیت بۆ ئەوەی ئەو ڕاستیانه کە له نێو داوای پەنابەریت نووسراوە بسەلمێنیت. دەتوانی بەڵگە و گەواهیەکان بە ئیمەیڵ بنێریت بۆinfo@migracija.gov.lt (لە نێو ئیمەیلەکەدا کۆدی ILTUی خۆت بنووسه بۆ ئەوەی بتناسنەوە).

لێکدانەوەی داوای پەنابەری من چەنێک دەخایەنێت؟

داوای پەنابەری دەکرێ بە شێوەی گشتی یان بەپەلە لێک بدرێتەوە.

لەو ڕۆژەوە کە داوای پەنابەریت ڕاست دەکەیت، لە حاڵەتی بەپەلەدا پێویسته لە 10 ڕۆژی کاریدا داوای پەنابەریت هەڵسەنگێنن، بەڵام لە حاڵەتی گشتیدا دەبێت لە ماوەی 6 مانگدا لێکی بدەنەوە. لە حاڵەتی باری نائاسایی، دۆخی بەپەلە یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەساتدا، فەرمانگەی کۆچبەری هەوڵ دەدات بەزووترین کات بڕیاری پەنابەری دەربکات.

بۆچی دەکرێت کۆتایی به هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەری بهێنرێت؟

تۆ دەبێت لە کاتی لێکدانەوەی داوای پەنابەریت لە لیتوانیا بیت. ئەگەر لە کاتی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریت لە لیتوانیا بڕۆیتە دەرەوە یان ئەگەر لەبەر هۆکاری تر فەرمانگەی کۆچبەری نەتوانێت لە ماوەی 72 کاژێردا پەیوەندیت پێوە بکات لێکدانەوەی داوای پەنابەریت کۆتایی پێ دێت.

ئەگەر چاوەڕێی بڕیاری فەرمانگەی کۆچبەری نەبیت و لیتوانیا به جێ بێڵیت و لە وڵاتێکی تری یەکیێتی ئەورووپا داوای پەنابەری بکەیت، ئەو وڵاتە دەزانێت کە پەنجەمۆری تۆ له لیتوانیا وەرگیراوە و لەوانەیە بتگەڕێنێتەوە بۆ لیتوانیا بۆ ئەوەی لێکدانەوەی داوای پەنابەریت لێرە تەواو بکرێت.

کەی و چۆن دەتوانم لە داوای پەنابەریم پاشگەز ببمەوە.

ئەگەر ئیتر نەتەوێت داوای پەنابەری لە لیتوانیا بکەیت، هەرکات بتەوێت دەتوانی لە داوای پەنابەریت پاشگەز ببیتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت داواکەت به ئیمەیل بنێریت بۆ ئەم ئادرەسه info@migracija.gov.lt بۆ ئەوەی فەرمانگەی کۆچبەری ئاگادار بکەیتەوە. لەم حاڵەتەدا، داواکەت لێک نادرێتەوە و دەبێ بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی ئەسڵیی خۆت.

دوای هەڵسەنگاندنی کەیسێکی پەنابەری، فەرمانگەی کۆچبەری دەتوانێ چ بڕیارگەلێک بدات؟

لیتوانیا دوو جۆری پەنابەری قەبووڵ دەکات: دۆخی پەنادراو، و پاراستنی لاوەکی.

  • دەبێت دۆخی پەنادراو بە پەناخوازێک بدرێت که بە هۆی ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، ئەندامیێتی گروپێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی یان بیروباوەڕی سیاسی، لە دەرەوەی وڵاتی ئەسڵی خۆیەتی و ناتوانێت یان دەترسێت لە ئیمکانیاتی ئاسایش و پاراستنی وڵاتەکەی خۆی کەڵک وەبگرێت، یان ناسنامەی وڵاتی بیانیی مەبەستی نیه یان لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دەژی کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاساییەتی بووە و ناتوانێت بگەڕێتەوە، یان بە هۆی ئەو هۆکارانەی سەرەوە دەترسێت کە بگەڕێتەوە.
  • پاراستنی لاوەکی بە پەناخوازێک دەبەخشرێت که لە دەرەوەی وڵاتی ئەسڵی خۆیەتی و ناتوانێت بگەڕێتەوە به هۆی ترسێکی مەعقووڵ لەوەی کە: 1) تووشی ئەشکەنجە، هەڵسووکەوتی دڵڕەقانە، نامرۆڤانه یان ڕسواکەرانه یان سزادان دەبێت؛ 2) ئەگەری لە سێدارەدان و کوشتنی هەیە؛ 3) هەڕەشەیەکی جدی و شەخسی هەیە بۆ سەر ژیان، تەندروستی، سەلامەتی یان ئازادیی ئەو لە ئەنجامی توندوتیژی بێجیاوازیدانان لە ململانێیەکی چەکداری نێودەوڵەتی یان ناوخۆییدا.

هەروەها لەوانەیە فەرمانگەی کۆچبەری بڕیار بدات مافی پەنابەریت پێ نەدات. لەم حاڵەتەدا، ناچار دەبیت بگڕیتەوە بۆ وڵاتی ئەسڵی خۆت. بەڵام، لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەر مافی پەنابەری نەدرێت، دیسان ڕەنگە فەرمانگەی کۆچبەری مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی لە لیتوانیا بدات که پەیوەندییکی نیه به داینی مافی پەنابەریەوە. ئەم بڕیاره لە حاڵەتێکا دەدرێت که پەناخوازەکە مەرجەکانی پەنابەریی نیە، بەڵام پەناخوزەکە مناڵێکی تەنیایە کە نانێردرێتەوە بۆ وڵاتێکی بیانی، پەناخوازەکە لەبەر هۆکاری مرۆیی ناتوانێت کۆماری لیتوانیا به جێ بێڵێت (بۆ نموونە ناکرێت پەناخواز بنێردرێتەوە بۆ وڵاتێکی تر یان لە لیتوانیا دەربکرێت (بۆ نموونه لەبەر نەخۆشی))، یان ناکرێت پەناخوازەکە بنێردرێتەوە بۆ وڵاتێکی تر یان لە لیتوانیا دەربکرێت چون ئەمە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی پرەنسیپی نان-ڕێفۆلمان- non-refoulement (بۆ نموونە کاتێک کە بۆ فەرمانگەی کۆچبەری دەرکەوتووە کە ژیان یان ئازادیی پەناخوازەکە لە وڵاتی خۆی دەکەوێتە مەترسیەوە یان ڕەنگە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە ببێتەوە).

کاتێک بڕیاری ڕەدکردنەوە یان داینی پەنابەریت دەردەکرێت، دەبێت بە زمانێک کە لێی تێدەگەیت لە بڕیارەکە ئاگادار بکرێیتەوە و کۆپیێکی بڕیارەکەت پێ بدرێت. دەبێت لە ناو بڕیارەکەدا هۆی واقعی و یاسایی ئەم بڕیارە نووسرابێت و ئەگەر پێویست بێت لەبارەی چۆنیەتی داوای پێداچوونەوە کردن زانیاری درابێت.

ئەگەر من لە بڕیارەکەی فەرمانگەی کۆچبەری کە مافی پەنابەریان پێم نەداوە ڕازی نەبم دەتوانم چی بکەم؟

ئەگەر فەرمانگەی کۆچبەری بڕیار بدات مافی پەنابەریت پێ نەدات تۆ دەتوانی داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە بکەیت. کاتێک بەرپرس یان ئەفسەرەکە تۆ لە بڕیارەکە ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر لە بڕیارەکەیان ناڕازیت تکایه به ئەفسەرەکە یان کارمەندەکە یان بەشی بڕیاردەر بڵێ کە تۆ ناڕازیت و دەتەوێت داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە بکەی و دەتەوێت لە یارمەتیی یاسایی خۆڕایی دەستەبەرکراو لەم وڵاتە ئیستفاده بکەیت (بۆ نموونه یارمەتیی پارێزەرێک کە دەوڵەت کرێکەی دەدات بۆ مەبەستی داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە). یارمەتی خۆڕایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەوڵەت یانێ ئەوەی کە پارێزەرە کە تەرخان کراوە بۆت بەرپرسیارە ناڕەزایەتی تۆ بداتە دادگا و لە دانیشتنی دادگا نوێنەرایەتیی تۆ بکات. هەوەها تۆ دەتوانیت بە خەرجی خۆت پارێزەرێک بگریت بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی داوای پێداچوونەوە دژی بڕیارەکەی فەرمانگەی کۆچبەریدا نوێنەرایەتیی تۆ بکات. لەم حاڵەتەدا، تۆ ناتوانیت یارمەتیی یاسایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەوڵەت وەربگریت.

ئەگەر حاڵەتی باری نائاسایی، دۆخی بەپەلە یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەسات ڕابگەیەندرێت، دەبێت لە ڕۆژی بڕیارەکەوە لە ماوەی 7 ڕۆژدا داوای پێداچوونەوە دژی بڕیارەکەی فەرمانگەی کۆچبەری بدەیتە دادگای ئیداریی ناوچەکە. چونکە زۆربەری کات کەیسەکانی پەنابەری لە دادگا بە شێوەی زارەکی دادگایی دەکرێن، تۆ ئەو دەرفەتەت هەیە لە دانیشتنەکەدا بەشدار بیت و ڕا و بۆچوونی خۆت بڵێیت. دادگا لەوانەیە بڕیار بدات کەیسی پەنابەریەکەت بنێرێتەوە بۆ فەرمانگەی کۆچبەری بۆ ئەوەی سەرلەونوێ هەڵیسەنگێنن یان داوای پێداچوونەوکەت ڕەد بکاتەوە.

ئەگەر دادگا داوای پێداچوونەوەکەت ڕەد بکاتەوە و تۆ لە بڕیارەکە ناڕازی بیت، لەو ماوەیەدا کە بڕیارەکەت پێ ڕادەگەیەنن، دەبێت به ئەو پارێزەرە کە نوێنەرایەتیت دەکات و بڕیارەکە ڕادەگەیەنێت پێت بڵێیت که لە بڕیارەکە ناڕازیت و دەتەوێت بۆ داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکە لە یارمەتیی یاسایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەوڵەتەوە کەڵک وەبگری. هەروەها دەتوانیت ئیمەیل بنێریت بۆ ئەم ئادرەسە teisines.paslaugos@migracija.gov.lt to notify و ئاگاداریان بکەیتەوە کە لە بڕیارەکە ناڕازیت و دەتەوێت لە یارمەتیی یاسایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەولەت کەڵک وەربگریت (کاتێک بە ئیمەیل پەیوەندی دەکەیت، کودی ILTUی خۆت بنووسه بۆ ئەوەی بتوانن بتناسنەوە). هەوەها تۆ دەتوانیت بە خەرجی خۆت پارێزەرێک بگریت بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی داوای پێداچوونەوە دژی بڕیارەکەی فەرمانگەی کۆچبەریدا نوێنەرایەتیی تۆ بکات. دەبێت لە ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەکەوە، لە ماوەی 14 ڕۆژدا داوای پێداچوونەوە بدرێتە دادگای باڵای ئیداریی لیتوانیا. ڕەنگە دادگای باڵای کارگێڕی لیتوانیا بڕیار بدات کەیسی پەنابەریەکەت بنێرێتەوە بۆ فەرمانگەی کۆچبەری بۆ ئەوەی سەرلەونوێ هەڵیسەنگێنن یان داوای پێداچوونەوکەت ڕەد بکاتەوە. ئەگەر داوای پێداچوونەوەت ڕەد بکڕیتەوە، ئەوا بڕیاری کۆتایی دەبێت و ناتوانی دژی داوای پێداچوونەوە بکەیت. لەم حاڵەتەدا، تۆ دەبیت بگڕیتەوە بۆ وڵاتی ئەسڵی خۆت.

دادگای ئیداری ناوچەکە دەبێت لە ماوەی 2 مانگ دوای وەرگرتنی داوای پێداچوونەوە دانیشتنێک ڕێک بخات و بڕیاری خۆی بدات، و دادگای باڵای ئیداری لیتوانیا دەبێت لە ماوەی 1 مانگ دوای وەرگرتنی داوای پێداچوونەوە دانیشتنێک ڕێک بخات و بڕیارێک دەربکات.

هەگەر مافێ بکارێنانا خزمەتگوزارییا یاسایی یا بێبەرامبەر بو وە هاتە دان، مافێ پارێزەری ژ لایێ حکومەتێ ڤە، پێڤیست ناکەت پار (دراڤ) بدەیە وی/وێ پارێزەری. هەر کارەکێ تە دێ بێ بەرمابەر مشینیت و داوای پارە ژ تە ناکەت. هەگەر پارێزەرێ ژلایێ حکومەتێ ڤە بو وە هاتییە دەسنتیشانکری داوای پارە ژ وە بکەت، دایرا کؤچبەرێ ب رێکا ئیمەیلا خارێ ئاگاهدار بکەن:

pranesk@migracija.gov.lt

بۆ چی و لە بەر چ شتێک ئازادی هاتووچووم سنووردارە؟

ئەگەر حاڵەتی باری نائاسایی، دۆخی بەپەلە یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەسات ڕابگەیەنرێت، دەبێت وا دابنرێت ئەو پەناخوازانە کە هاتوونەتە لیتوانیا و داوای پەنابەریەکەیان بەپەلە هەڵدەسەنگێنرێت لە قەڵەمڕەوی لیتوانیا وەرناگیرێن و دەبێت ئازادیی هاتووچوویان سنووردار بکرێت. سنووردارکردنی ئازادی هاتووچوو لەمادەی 1408ی یاسای باری یاسایی بیانیەکان دا لە بەرچاو گیراوە. ئازادیی هاتووچوو دەکرێ لە ڕێکەوتی ناونووسین لە سیستەمی زانیاریی کۆچبەری لیتوانیادا بۆ ماوەی 6 مانگ سنووردار بکرێت. لە خاڵە سنوورییەکان، بازگە پاسەوانیەکانی سنوور، شوێن یان ناوەندەکانی پشکنین لە سنوورەکان، شوێنی مانەوە دەدەن به پەناخوازەکان بەڵام هاتووچووی ئازادیان سنوردار دەکرێت.

دوای 6 مانگ، فەرمانگەی کۆچبەری یان پاسەوانی سنووری وڵات بارودۆخ هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەوەی کە بزانێت ئایا هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی پێیان وابێت کە ڕەنگە تۆ هەڵبێیت و لەوانەیە بڕیار بدەن کە لە ڕۆژی سنووردارکردنی هاتووچووی تۆوە بۆ ماوەی لانی زۆر 6 مانگ لە ناوەندێک ڕابگرن بێ ئەوەی کە مافی هاتووچی ئازادت هەبێت.

ئەم دۆخانەی خوارەوە دیاری دەکەن ئایا ئەگەری ئەوە هەیە تۆ هەڵبێیت یان نە:

  1. ئایا تۆ دۆکیومێنتەکانی ناسنامەت هەیە و ئایا بۆ مەبەستی دیاریکردنی ناسنامەت هاوکاری دەکەیت یان نە؛
  2. ئایا پابەندیت بە ڕێکارێکی تر کە بە جێگەی دەستبەسەرکردن لە لایەن دادگاوە بەسەر تۆدا سەپێندراوە؛
  3. ئایا تۆ دوای نیشتەجێبوون له سەنتەرەکە ڕێسای ڕۆیشتنی کاتیت پێشێل کردووە یان نە؛
  4. ئایا لە ماوەی لێکۆڵینەوەی بەرلە دادگاییکردن سەبارەت بە پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوورەوە کە پێشتر دەستی پێ کردووە، داوای پەنابەریت کردووە، بۆ ئەوەی بەرپرسیاریەتی تاوانی پەڕینەوەی نایاسایی لە سنوور نەکەوێتە ئەستۆت؛
  5. ئایا بوونی تۆ لێرە دەتوانێ ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ ئاسایشی گشتی؛
  6. تۆ لە ماوەی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریت یان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە مەسەلەی گەڕاندنەوەت، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی یان کارمەندەکان هاوکاری ناکەیت؛
  7. تۆ لە ماوەی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریتدا، کۆماری لیتوانیات به جێ هێشتووە یان هەوڵت داوە کە بەجێی بهێڵیت.

ئەگەر ناوەندەکان خزمەتی پزیشکی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، خواردن و/ یان خزمەتە پێویستەکانی تر یان یارمەتی دەروونیت بۆ دابین نەکەن، لەوانەیە بە ئیزنی بەڕێوەبەری ناوەندەکە ڕێگەت پێ بدرێت بە شێوەی کاتی لە سەنتەرەکە بڕۆیتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتانە وەربگریت یان خۆراک بکڕیت.

ئەگەر من لە بڕیارەکەی فەرمانگەی کۆچبەری یان پاسەوانی سنوور لەبارەی سنووردارکردنی هاتووچووم ناڕازی بم، دەتوانم چی بکەم؟

دەتوانیت لەو ڕۆژەوە کە بڕیاری سنووردارکردنی هاتووچووت دەرکراوە لە ماوەی 14 ڕۆژدا داوای پێداچوونەوەی بڕیارەکەی فەرمانگەی کۆچبەری یان پاسەوانی سنوور بکەیت. تۆ ئەو مافەت هەیە بۆ داوای پێداچوونەوەی بڕیاری سنووردارکردنی هاتووچووت، بەخۆڕایی یارمەتیی یاسایی وەربگریت. ئەگەر دادگا سکاڵاکەتی ڕەت کردەوە، دەتوانی ببەیتە دادگای باڵای کارگێڕیی لیتوانیا بۆ ئەوەی لەوێ پێداچوونەوەی بکەن. دادگای باڵای کارگێڕیی لیتوانیا دەبێت لەو ڕۆژەوە کە داوای پێداچوونەوەی وەرگرتووە لە ماوەی 10 ڕۆژدا داوکە هەڵبسەنگێنێت و بڕیار بدات.

لە چ حاڵەتێکدا دەتوانن دەستبەسەرم بکەن؟

دەکرێت بە فرمانی دادگا دەستبەسەر بکڕێیت:

  1. بۆ مەبەستی دەرخستنی ناسنامەت و وڵاتی ئەسلیت؛
  2. ئەگەر بە شێوەی نایاسایی و بە پەڕینەوە لە سنووری وڵاتی کۆماری لیتوانیا هاتوویتەتە ناو خاکی کۆماری لیتوانیا؛
  3. بۆ ئەوەی هۆکارەکانی داوای پەنابەری کردنت پشتڕاست بکرێنەوە (لەو حاڵەتانەدا کە بێ دەستبەسەرکردنی پەناخواز، زانیاری لەبارەی هۆکارەکان بە دەست نایێت)؛
  4. کاتێک کە بڕیاری گەڕاندنەوەی تۆ بۆ وڵاتی ئەسڵیت دەرکراوە و تۆ دووبارە و دووبارە داوای پەنابەری دەکەیت؛
  5. کاتیک کە بڕیار وایە بتگوازنەوە بۆ وڵاتێکی تری یەکیێتیی ئەورووپا کە بەرپرسیارە له هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریت.
  6. کاتێک بوونت لە کۆماری لیتوانیا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات یان ئاشتی و تەبایی گشتی.

لەوانەیە دادگا بە جێگەی دەستبەسەرکردن ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بسەپێنێت:

  1. سەردانی زوو زووی فەرمانگەی کۆچبەری یان پاسەوانی سنووری دیاریکراو؛
  2. ئاگادارکردنەوەی فەرمانگەی کۆچبەری یان پاسەوانی سنوور له بارودۆخ و سەروشوێنی خۆت بە پێی پێویست و لە کاتی دیاریکراودا؛
  3. سپاردنی ئەرکی چاودێریکردنی پەناخواز به هاوڵاتیەکی کۆماری لیتوانیا یان بیانییەک کە بە شێوەی یاسایی لە کۆماری لیتوانیا نیشتەجێ بووە، بەمەرجێک ئەو کەسە بەڵێنی دابێت کە ئاگای لە پەناخوازەکە بێت و ڕایبگرێت؛
  1. نیشتەجێبوون لە سەنتەرەکە بە بێ سنووردارکردنی هاتووچوو؛
  2. نیشتەجێبوون لە سەنتەرەکە، لەگەڵ هەبوونی مافی هاتووچوو تەنیا لە ناوچەی شوێنی نیشتەجێبوون.

ئەگەر کاتێک کە دەتەوێت بە تەنیا بژیت، داوا بکەیت بە جێگەی دەستبەسەرکردن شتێکی تر بسەپێنن، دەبێت بەڵگەگەلێک پێشکەش بکەیت کە بسەلمێنێت شوێنی ژیانت هەیە و دەتوانیت لەوێ بمێنیتەوە و پابەند دەبیت به ڕێسا و ڕێکارە دیاریکراوەکان.

بۆ چ ماوەیەک دەتوانن دەستبەسەرم بکەن؟

ئەوە دادگایە کە لەبارەی دەستبەسەرکردن یان جێگرەوەکانی دەستبەسەرکردن بڕیار دەدات. لە بڕیاری دادگا زۆربەی کات لانی زۆر 6 مانگ کات دیاری دەکرێت بۆ دەستبەسەرکردن یان هەنگاوەکانی تری جیا لە دەستبەسەرکردن. لە کۆتایی ماوەی دەستبەسەرکردندا، دادگا پێداچوونەوەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنت دەکات. ماوەی دەستبەسەرکردن دەکرێت درێژ بکرێتەوە بۆ ماوەی 6 مانگ. ئەگەر مافی پەنابەریت پێ نەدرێت و بڕیار بدرێت کە بتگەڕێننەوە بۆ وڵاتی ئەسڵیت، دەتوانن بۆ ماوەی 18 مانگ دەستبەسەرت بکەن.

ئایا دەتوانم دژی بڕیاری دادگا بۆ دەستبەسەرکردنم داوای پێداچوونەوە بکەم؟

دەتوانیت دژی بڕیاری دادگا بۆ دەستبەسەرکردن یان هەنگاوی جێگرەوەی دەستبەسەرکردن داوای پێداچوونەوە بدەیتە دادگای کارگێریی باڵای لیتوانیا. دادگای باڵای کارگێڕیی لیتوانیا دەبێت لەو ڕۆژەوە کە داوای پێداچوونەوەی وەرگرتووە لە ماوەی 10 ڕۆژدا داوکە هەڵبسەنگێنێت و بڕیار بدات.

ئەگەر تۆ دەستبەسەرکراویت و پێت وایە کە ئەو هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنت ئیتر نەماون، ئەو مافەیشت هەیە کە لە دادگا داوا بکەیت پێداچوونەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنت بکات. کاتێک داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دەستبەسەرکردنت دەکەیت، ئەو مافەت هەیە کە بەخۆڕایی یارمەتیی یاسایی وەربگریت.

لە ماوەی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەری مندا چ مافگەلێکم هەیە؟

وەک پەناخوازێک، تۆ لە کۆماری لیتوانیا ئەم مافانەی خوارەوەت هەیە:

  1. سوودوەرگرتن لە مەرجەکانی پێشوازی مادی (شوێنی نیشتەجێبوون، خواردن و جلوبەرگ) لە کاتی نیشتەجێبوون لەو شوێنانەی کە لە لایەن دامەزراوەکانی کۆماری لیتوانیا دیاریکراون، شوێنەکانی دەستبەسەرکردن، و هەروەها خاڵەکانی کۆنترۆڵ لە سنوورەکان و ناوچەکانی ترانزیت؛
  2. وەرگرتنی زانیاری خۆڕایی لەبارەی مافەکانت و ئەرکەکانت و هەروەها پاشهاتەکانی پابەندنەبوونت بە ئەوان لە ماوەی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریتدا و هەروەها وەرگرتنی زانیاری پەیوەندیدار بە هەڵسەنگانسنی داوای پەنابەریت؛
  3. بەڕێوەبردن و بەفەرمیکردنی بەڵگە دادنووسیەکانی پەیوەندیدار بە هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەری؛
  4. کەڵک وەرگرتن لە یارمەتیی یاسایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەوڵەتەوە؛
  5. وەرگرتنی قەرەبوو بۆ خەرجی بەکارهێنانی هاتووچووی گشتی لەو کاتانەی کە پەیوەندی هەیە بە هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەریت؛
  6. کەڵک وەرگرتن له خزمەتی خۆڕایی وەرگێڕی زارەکی؛
  7. وەرگرتنی خۆڕایی چاودێریی پزیشکی، یارمەتیی دەروونی و خزمەتی کۆمەڵایەتیی پێویست له سەنتەری تۆمارکردنی بیانیەکان یان سەنتەری وەرگرتنی پەنادراوان؛
  8. پێشکەشکردنی داواکاری بە نوێنەرانی کۆمیسیۆنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران و ئەو ڕێکخراوانەی تر کە یارمەتی یان ڕاوێژکاریی یاسایی تایبەت دابین دەکەن بۆ پەناخوازان، وە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوان بە شێوەیەکی نهێنیپارێزانە (لەوانە لە بازگە سنووریەکان یان ناوچەکانی ترانزیت)؛
  9. دوای دیاریکردنی تۆ وەکوو کەسێک کە لە دۆخێکی هەستیاردایت، سوودوەرگرتن لەو مەرجانەی وەرگرتن کە پێوداویستیە تایبەتیەکانت دابین دەکەن؛
  10. پەناخوازانی منداڵ ئەو مافەیان هەیە کە ئەوپەڕی 3 مانگ دوای پێشکەشکردنی داوای پەنابەری بەبێ دواخستن بچنە خوێندن و لە بەرنامەکانی پەروەردەی گشتی یان پیشەیی بخوێنن.
  11. پەنابەر مافی کارکردنی دەبێت، ئەگەر فەرمانگەی کۆچبەری لە ماوەی 6 مانگ دوای ڕۆژی پێشكەشکردنی داوای پەنابەری، لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری لە کۆماری لیتوانیا هیچ بڕیارێکی نەدابێت و هۆی ئەم دواکەوتنە هەڵەی پەناخوازەکەوە نەبێت.

ئەگەر بە هۆی هاتنەناوەوەی بەکۆمەڵی کەسانی بیانی، حاڵەتی باری نائاسایی، دۆخی بەپەلە یان ڕژێمی بەڕێوەبردنی کارەسات رابگەیەندرێت، ئەگەر لەبەر هۆکاری مەعقوول و گونجاو نەکرێت ئەو مافانەی پەناخوازان کە لەسەرەوە باس کراون دەستەبەر بکرێن، لەوانەیە ئەم مافانە بە شێوەیەکی کاتی و گونجاو سنووردار بکرێن. سەرەڕای ئەو سنوورانەی کە سەپێندراون، دەبێت پەناخواز هەمووکاتێک ئەو مافەی پارێزراو بێت کە پێداویستیە مادیەکان، پێداویستیە پزیشکیە ئەساسیەکان، و یارمەتی یاسایی دەستەبەرکراوی بۆ دابین بکرێت، و هەروەها ئەو کەسانەی کە بارودۆخیان هەستیارە، دەبێت هەمیشە بتوانن کەڵک لە ئەو مەرجانەی وەرگرتن وەربگرن کە لەگەل پێداویستیە تایبەتەکانی ئەوان دەگونجێن.

لە ماوەی لێکدانەوەی داوای پەنابەریمدا چ بەرپرسیارەتیەکم هەیە؟

وەکوو مەناخوازێک تۆ ئەم ئەرکانەی خوارەوەت هەیە:

  1. پابەندبوون بە دەستوور، یاساکان و ڕێساکانی تری کۆماری لیتوانیا.
  2. جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانە کە بە بڕیاری فەرمانگەی کۆچبەری و دادگاوە بۆ پەناخواز دیاری دەکرێن؛
  3. ڕێگەدان به ئەنجامدانی پشکنینی پزشکی؛
  4. دابینکردنی هەموو ئەو بەڵگانەی کە هەن و ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی داواکردنی پەنابەری، ناسنامەی پەناخواز و هەروەها چۆنیەتی هاتنەناو و مانەوە لە کۆماری لیتوانیا و هاوکاریکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی لە دەسەڵاتە شیاوەکان لە ماوەی لێکدانەوەی داوای پەنابەریدا.
  5. لە ماوەی دیمانە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتدارانە،

کە داوای پەنابەریتیان وەرگرتووە، بە نووسراوی و ئازادانە ڕاگەیاندنی ئەو ئیمکانیات و داراییانەی کە موڵکی کۆماری لیتوانیان و هەروەها بە نووسراوی و ئازادانە ئاگادارکردنەوەی فەرمانگەی کۆچبەری لەبارەی ئەو پارانەی کە لە ماوەی هەبوونی مافی مانەوە لە کۆماری لیتوانیا وەرگیراون و بەجێهێنانی ئەم ئەرکە لە ماوەی سێ ڕۆژ دوای وەرگرتنیان؛

  1. دەستبەجێ و خێرا ئاگادارکردنەوەی فەرمانگەی کۆچبەری لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناونیشانی نیشتەجێبوونت، لە حاڵەتێکدا کە فەرمانگەی کۆچبەری بڕیار بدات کە بهێڵێت لە شوێنی دیاریکراو نیشتەجێ ببیت.
  2. ئەوەی کە لە ماوەی لێکدانەوەی داوای پەنابەریتدا، بێ مۆڵەتی فەرمانگەی کۆچبەری لە کۆماری لیتوانیا نەچیتە دەرەوە.

زانیاریە گرنگەکانی پەیوەندی:

فەرمانگەی کۆچبەری

L. Sapiegos g. 1, 10312 Vilnius,

تەلەفۆن: 7112 271 5 370+8 707 67000 or

ئیمەیل: info@migracija.gov.lt

http://www.migracija.lt

ناوەندی تۆمارکردنی کەسانی بیانی لە Pabradė

Vilniaus g. 100, 18177 Pabradė، ناوچەی Švenčionys

تەلەفۆن: 401 53 387 370+

ئیمەیل: urc.sekretore@vsat.vrm.lt

ناوەندی تۆمارکردنی کەسانی بیانی لە Medininkai

Pasieniečių g. 11، Medininkų kaimas, Vilniaus rajonas

تەلەفۆن: +370 687 58406 or +370 646 64688

ئیمەیل: v03358@vsat.vrm.lt

ناوەندی تۆمارکردنی کەسانی بیانی لە Kybartai

J. Biliūno g. 14B, Kybartai, Vilkaviškio rajonas

تەلەفۆن: +370 695 60409 or +370 646 64621

ئیمەیل: kybartu.urc.budetojas@vsat.vrm.lt

ناوەندی وەرگرتنی پەنادراوان لە Rukla

Karaliaus Mindaugo g. 18, 55283 Rukla, Jonava district

تەلەفۆن: 3377 497 3 370+ ، 48776 698 370+

ئیمەیل: centras@rppc.lt

http://www.rppc.lt

ناوەندی وەرگرتنی پەنادراوان لە Naujininkai

A. Jaroševičiaus str. 10B, Vilnius

تەلەفۆن: +370 679 41315 or +370 672 14051

ئیمەیل: naujininkai@rppc.lt

یارمەتیی یاسایی دەستەبەرکراو لەلایەن دەوڵەتەوە

ئیمەیل: teisines.paslaugos@migracija.gov.lt

نووسینگەی کۆمیسیۆنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) لە لیتوانیا

A. Jakšto g. 12, 01105 Vilnius

تەلەفۆن: 7416 210 5 370+

ئیمەیل: swestprotection@unhcr.org

http://www.unhcr.se/lt/home.html

نووسینگەی کۆمیسیۆنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، لەبارەی پرۆسەی پەنابەری زانیاری و ئامۆژگاری دەدات بە پەناخوازان و پەنادراوان لە لیتوانیا و هەروەها ئەو یارمەتیانەی کە هەن دابین دەکات.

نووسینگەی ڕێکخراوی کۆچبەریی جیهانی (IOM) لە Vilnius

A. Jakšto g. 12, 01105 Vilnius

تەلەفۆن: 0115 261 5 370+

ئیمەیل: iomvilnius@iom.lt

http://www.iom.lt

ڕێکخراوی کۆچبەریی جیهانی یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە و ئەم یارمەتیانه به پێی پێداویستیەکانی ئەو کەسە دابین دەکرێن و سەلامەت گەڕانەوەی دەستەبەر دەکەن. هەوەها ڕێکخراوی کۆچبەریی جیهانی یارمەتیی دووبارە دامەزرانەوە دابین دەکات بۆ ئەو کەسانە کە پێویستیان بە یارمەتیە بۆ ئەوەی لە وڵاتی ئەسڵیی خۆیان جێگیر ببنەوە..

کۆمەڵەی خاچی سووری لیوانیا

A. Juozapavičiaus g. 10A, 09311 Vilnius,

تەلەفۆن: 7322 5212 370+

ئیمەیل: legal@redcross.lt

http://www.redcross.lt

کۆمەڵەی خاچی سووری لیوانیا یارمەتیی یاسایی و مرۆیی دابین دەکات و هەروەها یارمەتی دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی خێزان و خزم و کەس.

ڕێکخراوی خێرخوازیی Vilnius Archdiocese

Kalvarijų g. 39, Vilnius

تەلەفۆن: 225 24 673 370+

ئیمەیل: kulturunamai@vilnius.caritas.lt

http://www.vilnius.caritas.lt

ئەم کتێبۆکە زانیاری پوختەی تێدایە لەبارەی پرۆسەی داوای پەنابەری، ماف و ئەرکە سەرەکیەکانی پەناخواز، و پاشهاتەکانی پابەندنەبوونی پەناخواز بەم ئەرکانە. مەبەست لە ئامادەکردنی ئەم کتێبۆکە تەنیا دابینکردنی زانیاریه، و ئەم کتێبۆکە نابێتە هۆی درووستبوون یان لێکەوتنەوەی هیچ مافێک یان ئەرکێکی یاسایی. ئەگەر پێویستت بە ڕوونکردنەوەی زیاتری زانیاریەکانی ناو ئەم کتێبۆکەیە یان دەتەوێ لەبارەی هەڵسەنگاندنی داواکاریەکەت زیاتر بزانیت، تکایە پەیوەندی بکە بە فەرمانگەی کۆچبەری. هەروەها، بۆ ئامۆژگاری زیاتر دەتوانیت له ڕێگەی ئیمەیلی legal@redcross.lt یان ژمارە تەلەفۆنی 7322 212 5 370+ پەیوەندی بکەی بە تیمی یاسایی خاچی سووری لیتوانیاوە.